کوردستانی
357 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێک لە سلێمانی خەرجكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 357 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەکی کۆنکرێتکردنی چەند گەرەک و شەقامێکی شاری سلێمانی جێبەجێ دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 357 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەکی کۆنکرێتکردنی چەند گەرەک و شەقامێکی شاری سلێمانی جێبەجێ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 357 ملیۆن دیناری بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجكرد".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "ئهم بڕه پارهیه لەسەر رێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی خهرج دهكرێت".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



