کوردستانی
هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەوە بەتایبەت لە هەولێر، لەو بارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە و ناردنی بەنزین لە بەغداوە گرفتی تێکەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبەرەت بە پرسی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین رایگەیاند "گرانبوونی نرخی بەنزین لە تەواوی هەرێمی کوردستانە و تەنها هەولێر نییە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەردەوام لە پەیوەندیداین بۆ چارەسەری کێشەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەناوخۆ هەر کەسێک بیەوێت ئەو بابەتە بقۆزێتەوە و ئیسغلالی بکات، بە دڵنیاییەوە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخ لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە".
لای خۆشییەوە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئەوەیە کە لە ئێستادا هاوردەکردنی بەنزین لە ئێرانەوە دابەزیوە بۆ سفر و ئەوەی کە دێتە هەرێمی کوردستان تەنها ئەو بڕە کەمەیە کە لە رێگەی قاچاقەوە دێتە ناو هەرێمەوە، ئەوەش بەشی پێویستی ناخۆ ناکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکارێکی دیکە راگرتنی ئەو بڕەبەنزینەیە کە لە بەغداوە دەهات، لە ئێستادا راگیراوە و کێشەی بۆ دروستبووە، پێویتسە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزوترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکات".

لە ماوەی رابردوودا نرخی بەنزین بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە بووە، ئەمڕۆش جارێکی دیکە نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی لە کەوتووەتەوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا