کوردستانی

كارمەندێكی سكیوریتی لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبون لە سلێمانی کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارمەندێكی سكیوریتی لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبون لە سلێمانی کوژرا
مەودا میدیا-

بە پێی زانیارییەکان لەسەر لێپرسینەوە لە شۆفێرێكی تیژڕەو لەناو یەكێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، كارمەندێكی سكیوریتی لەلایەن شۆفێرەكەوە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (دەروازە ستی) كارمەندێكی سکیویریتی پڕۆژەكە لەلایەن شۆفێرێكەوە بە گولـلە كوژراوە، پێشتر كارمەندەكە لەسەر تیژڕەوی لەناو پڕۆژەكەدا لێپرسینەوەی لە شۆفێرەكە كردووە و داوای لێكردووە پابەندی سنوری دیاریكراوی لێخوڕین بێت.

مەودا میدیا زانیویەتی کە دواتر شۆفێرەكە گەڕاوەتەوە و دوای دروستبوونی دەمەقاڵە، دوو فیشەكی بە كارمەندەكەوە ناوە كە ناوی (هەڤاڵ محەمەد کاکەخان)ە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە و تۆمەتباری رووداوەكەش هەڵهاتووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan