کوردستانی

نرخی یەک بوتڵ غاز لە هەولێر گەیشتە 14 هەزار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی یەک بوتڵ غاز لە هەولێر گەیشتە 14 هەزار دینار
مەودا میدیا-

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ لەشارى هەولێر نرخی یەک بوتڵ غاز گەیشتووتە 14 هەزار دینار و قەیرانى غاز دروستبووە.

ئەمڕۆ پینجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021 لە شارى هەولێر نرخى غاز بەرزبوەوە بە جۆرێک نرخی یەک بوتڵ غاز گەیشتووەتە 14 هەزار دیناری عیراقی و قەیرانى نەبوونى غاز سەریهەڵداوە و غازى حکومیش کەمى کردووە.

هەر بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بەرزبوونەوەی نرخی غاز تەنها لە هەولێر نابێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا قەیرانەکە شاری سلێمانی و چەندین شارو شارۆچکەی دیکەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan