کوردستانی
پشووەکەی رۆژی دووشەممە ئەم شوێنە ناگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت پشووی رۆژی دووشەممە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە ناگرێتەوە، بەڵکو پشووەکە تەنها فەرمانبەرانی زانکۆکە دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند "ئەنجومەنی زانکۆ ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان دەکات، رۆژی دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021 دەوامی فەرمی دەبێت و پشوو نابێت، بەڵام سەبارەت بە فەرمانبەرانی بەڕێز رۆژی دووشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی".
جێگای ئاماژەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد درودی خوای لەسەربێت رۆژی دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021 دەکاتە پشووی فەرمی.
س،ر