کوردستانی

سێ کەس دوای ئەنجامدانی کاری دزی و هەڵهاتنیان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس دوای ئەنجامدانی کاری دزی و هەڵهاتنیان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل کە لە شاری سلێمانییەوە چووبوون بۆ قەزای رانیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای پێدانی هەواڵ کەوا سێ کەس لەپارێزگای سلێمانی هەستاون بەدزینی دوو ماتۆڕسکیل دواتر هاتوون بۆ قەزای رانیە بۆ ئەم مەبەستە هەمان رۆژ بڕیاری بەڕێز دادوەر بەدەست هات، دەست بەجێ هێزەڪانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان راپەڕین دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد دوای بە دەستهێنانی زانیاری پێویست توانرا لە ماوەیەڪی ڪەمدا سێ تۆمەتبار دەستگیربڪرێت بە بەناوەڪانی(ب. پ. ع) لە رەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی 2003و (ع. ف. ح) لە رەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی 2004 و (ب. ڕ. ق) لە رەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی 2004 ڪە هەرسێڪیان لە پارێزگای سلێمانی هەستاون بە دزینی دوو ماتۆڕسکیل و دواتر هێناویانەوە بۆ رانیە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەم بەڕێز دادوەر و پۆلیس دانیان نا بەتاوانەکانیان، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتباران بەپێی مادەی 446  لە یاسای سزادانی عیراقی دوای تەواوبونی رێکاری یاسایی لەبەر تایبەتمەندی شوێنی رووداو دادوەر بڕیاریدا بە هەواڵەڪردنی پەڕاوەڪە بۆ دادگای نەهێشتنی تاوانی سلێمانی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan