کوردستانی

هۆکاری گرانبوونی سوتەمەنی ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری گرانبوونی سوتەمەنی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، چەند هۆکارێک هەیە بووەتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، لەوانە بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە کەمتر هەناردەی عیراق دەکرێت و زیاتر رەوانەی لوبنان و ئەفغانستان دەکرێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی  راگەیاند "گرانبوونی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهاندا ھۆکارێکە، پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهات لەئێستادا خواستی بەنزین لە جیهاندا زیادیکردووە لە ناوخۆی ئێرانیش خواست زیادی کردووە، هەروەها بەنزینەکەشی زیاتر بە لوبنان و ئەفغانستان دەفرۆشێت بەنرخی جیهانی دەیفرۆشێت کە نرخەکەی زیادکردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە  "بازرگانانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ناسەقامگیری بازرگانی سوتەمەنی لە بازاڕدا ترسیان لەوە هەیە بەنزین بەڕێژەی زۆر هاوردەبکەن و حکومەتی عیراقی بەنزین بخاتە بازاڕەوە، ئەمەش دەبێتە زیان بۆ بازرگانان ئەمەش هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی بەنزینە".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم لەماوەی 30 ساڵی حکومرانیدا نەیتوانیوە پاڵاوگەیەکی گەورە دابنێت سوتەمەنی دابینبکات، پەرلەمانتارانیش نەیانتوانیوە وەک پێویست کاربکەن بۆ ئەو بەشە سوتەمەنییەی لەعیراق کە دەدرێت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش سودمەندبێت لێی، بۆیە هیوادارن حکومەتی هەرێم هەنگاوی زیاتر بنێت لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆناردنی بەشە سوتەمەنی کە لە 15 پارێزگای عیراق جێگیری سوتەمەنی هەیە بە نرخی 450 دینار".

باسی لەوەشکرد "کۆمپانیا بازرگانیەکان لەجیهاندا جوڵەی بازرگانی بەخۆیەوە بینیوە سوتەمەنی زۆر بەکار دەهێنن ئەوەش بوەتە هۆکاری گرانبوونی کرێی گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی و ئاوی، ئەمەش بوەتە هۆکارێکی دیکە بۆ گرانبوونی سوتەمەنی".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن