کوردستانی
داوای زیادکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت "داوادەکەین مامۆستایانی وانبێژ بە هەمیشەیی دابمەزرێن و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەماژبکرێت و مووچە کانیشیان زیاد بکرێت".
بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ شەممە بۆ جارێکی دیکە لە سنوری سلێمانی گربوونەوە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە زووترین کات وەڵامی داواکارییەکانیان بدەنەوە، لەو بارەیەوە کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبین هەتا ئەوکاتەی حکومەت وەڵامی داواکارییەکانمان دەداتەوە و بۆمانی جێبەجێ دەکات. وتیشی، ئێمە داوا دەکەین مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمیشەیی دابمەزرێن و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەماژبکرێت و مووچەکانیشیان زیاد بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی کەمی مووچەی مامۆستایانی وانبێژ و دواکەوتنییەوە دۆخی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ زۆر خراپە، جەختیشی کردەوە لەوەی کە لە بایکۆت بەردەوام دەبین هەتا داواکانمان جێبەجێ دەکەن".
بەهۆی شەڕی داعش و ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە ساڵی 2014 دامەزراندن راگیرا و لەوکاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 21 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هۆڵەکانی خوێندن بە وانبێژی وانەدەڵێنەوە، ئێستاش داوادەکەن بکرێن بە هەمیشەی و مووچەکانیشیان زیادبکرێت.
ر. ر