کوردستانی

کاتی چارەسەری گرانبوونی بەنزین و غاز ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی چارەسەری گرانبوونی بەنزین و غاز ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی غاز دادەبەزێت و کێشەی کەمی بڕەکەی چارەسەر دەبێت، لەم چەند رۆژەشدا وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی کەمی بەنزین.
 
ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی کەمی غاز و گرانبونی نرخەکەی تەنیا لە پارێزگای هەولێر نییە بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیە دروستبووە، هۆکارەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەڕاندەوە، و لە چەند رۆژی داهاتووشدا وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی کەمی بەنزین.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر ئەو بڕە غازە شلەی بۆ پارێزگاکان دابیندەکرا کەمکراوەتەوە ئەوەش کاریگەری لەەر دابینکردنی بڕی پێوست کردووە "بە نمونە هەولێر رۆژانە پێوستی بە (250)تۆن غاز هەیە بەڵام دوێنێ ئەو بڕە کەم بووەتەوە بۆ (120) تۆن".
 
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی حکومەت و قایمقامییەت راسپێردراون چاودێری وردی بریکار و فرۆشیارانی غاز بکەن تاکو بە گرانتر غاز بە هاوڵاتییان نەفرۆشن.
 
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کێشەی کەمی غاز لە دوو هەفتەی داهاتوودا چارەسەر دەبێت، هەرکات پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی کۆرۆمۆر کۆتاییهات دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن