کوردستانی

وتەبێژی یەپەگە سەرۆکی تورکیا بەدرۆ دەخاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی یەپەگە سەرۆکی تورکیا بەدرۆ دەخاتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە دوو پۆلیسی ئەو وڵاتە بەدەستی یەپەگە کوژراون وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) وه‌ڵامى سه‌رۆك کۆماری توركیا ده‌داته‌وه‌ رایدەگەیەنێت، له‌و ناوچه‌یه‌ى رووداوه‌كه‌ى تێدا رووداوه‌، هیچ هێزێكى ئێمه‌ بوونی نییه‌ و پێشتر به‌ڕێكه‌وتنێك له‌و ناوچه‌یه‌ پاشه‌كشه‌مان كردووه‌.

نوری مەحمود، وتەبێژی یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە) لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "هه‌میشه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا و حكومه‌تى ئاكپارتى زانیاریی ناڕاست‌ و درۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ى كه‌ گوایه‌ دوو پۆلیسى توركیاى لێ كوژراوه‌، پێشتر به‌ڕێكه‌وتن هێزه‌كانى ئێمه‌ وه‌كو (یه‌په‌گه‌) له‌و ناوچه‌یه‌ كشاوه‌ته‌وه‌ و هیچ هێزێكى ئێمه‌ له‌وێ بوونى نییه‌".

هاوکات وتەبێژی یەپەگە راتیکردەوە کە ئەوان هێرشیان کردبێتەسەر تورکیا ئاماژەی بەوەکرد"بەپێچەوانەوە ده‌ستدرێژیكراوه‌ته‌سه‌ر ئێمه‌ و لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 306جار لەلایەن تورکیاوە بەتۆپ‌ و تانک‌ و فڕۆکە هێرشکراوەتەسەر رۆژئاواى كوردستان‌ و هێزه‌كانمان".

باسی لەوەشکرد "به‌داخه‌وه‌ نه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌ و نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باكورى سوریا (رۆژئاواى كوردستان) ناكه‌ن له‌كاتێكدا لە 40%ى خه‌ڵكى سوریا له‌سنورى رۆژئاواى كوردستان ده‌ژین"، وتیشی، ئه‌مەریكا شاهیده‌ له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاو و كارو كرداره‌كانى ئێمه‌ له‌رۆژئاواى كوردستان، هه‌رچى هه‌بێت له‌م ناوچه‌یه‌، ئه‌مەریكا به‌وردى ئاگاداره‌".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن