عیراقی

راوێژکارێکی کازمی: پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست و ئەلکترۆنی 100% هاوتا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژکارێکی کازمی: پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست و ئەلکترۆنی 100% هاوتا بوون
مەودا میدیا-

 راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی 100% هاوتا بوون و  هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نایەت.

ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021 عەبدولحسێن هنداوی, راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن تەواوبووە و ئەنجامە بەدەستهاتوەکانی جیاکردنەوە بە دەست، یەکسان بوون بە ئەنجامە جیاکراوەکان بە ئەلیکترۆنی لە تەواوی بازنەکانی هەڵبژاردن".

ئەوە لەکاتێکدایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عیراقە، لای خۆشییەوە جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هیچ هەڵسەنگاندنێک ناکەن تاوەکو ئەنجامی کۆتایی بە پشتڕاستکراوەیی.

ر. ر


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان