کوردستانی

دواین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تائێستا مووچەی مانگی ئەیلولی 2021ی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە لە کاتێکدا ماوەی هەفتەیەک زیاترە مووچەی  ئەیلولی سەرجەم شوێنەکانی دیکە دابەش کراوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی لیواکان بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی لیواکان بەپێی سیستمی دابەشکردنی مووچەی مانگانە لە هاوکاری ئەمەریکا مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام مووچەى مانگانەى ديوانى وەزارەتى پێشمەرگە بەپێی سیستمی خشتەکانی مووچەی مانگانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە دوای 20ی تشرینی یەکەمی 2021وە مووچەی مانگی ئەیلولی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی مەشق و راهێنان دابەش دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan