کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایانی وانەبێژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایانی وانەبێژ
مەودا میدیا-

دوای ناڕەزایی بەردەوامی مامۆستایانی وانەبێژ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى وەزیرى دارایى و ئابوورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن،  کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆتایى کۆبوونەوەکە بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan