کوردستانی

داوای چاککردنی رێگەیەکی سەرەکی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای چاککردنی رێگەیەکی سەرەکی دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات بە مەبەستی چاککردنی رێگەی سەرەکی سلێمانی - دوکان کە رۆژانە رووداوی دڵتەزێنی هاتوچۆی تیادا روودەدات.

هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 نووسراوێکم ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە، بۆ ئەوەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بکات بە مەبەستی چاککردنی رێگەی سەرەکی سلێمانی - دوکان بە تایبەت لە پێچی نزیک بەندیخانەی فیدڕاڵی سوسێ کە رۆژانە رووداوی هاتوچۆی دڵتەزێنی تێدا روودەدات، داوام کردووە بە شێوازێکی هونەری ئەندازیاری چارەسەری پەلەی بکەن".

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 نووسراوێکی دیکەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە بە مەبەستی دروستکردنی رێگە بۆ رەز و باخەکانی گوندی قەرانگۆی ناحیەی سورداشی سەر بە قەزای دوکان.
س،ر
Qaiwan
Qaiwan