کوردستانی
کۆرۆنا زیاتر تەشەنەدەسێنێت و تەندروستیی راپەڕین بڕیاری نوێ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتییانی سنووری راپەڕین، ژمارەیەک بڕیاری نوێ دەردەکات بۆ خۆپارێزی زیاتری هاوڵاتییان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆ داخڵکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان و سەنتەرێ کۆرۆنا لە قەڵادزێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان".
هەروەها تەندروستیی راپەڕین ئەم بڕیارانەی داوە:
1ـ سەردانی نەخۆش بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات.
2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و رێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبوون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.
3ـ پێویستە هەموو ئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستییەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکانبن.
س،ر

بیروڕا