کوردستانی
یەکێتی: ئەگەر لە بەغدا یەکگرتووبین، کاریگەریی باشمان لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاندیدێکی سەرکەوتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە قەزای دووزخورماتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەگەر لە خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکگرتوو نەبن ئەوە کاری باشتر لە خولی پێشووتری پەرلەمان ناکەن.
مەلا کەریم شکورم، کاندیدی سەرکەوتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە قەزای دووزخورماتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆسەیەکی باش بەڕێوەچوو دەتوانین بڵێم لە مێژووی عیراقدا بە هەڵبژاردنێکی باشی دەزانم".
لەبارەی ئەوەی هەندێک لایەن گومانیان هەیە ساختەکاری کراوە ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە هیچ ساختەکارییەکمان نەدی و پرۆسەکەمان بە پرۆسەیەکی شەفاف بینی تاڕادەیە".
مەلا کەریم سەبارەت بە کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عیراق بە تایبەت بۆ باشترکردنی دۆخی ناوچە دابڕێنراوەکان وتی "ئەگەر فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا یەکگرتوو بین و کوتلەیەکی باش پێکبهێنین دەتوانین کاریگەری باشمان هەبێت لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەڵام ئەگەر فراکسیۆنە کوردستانییەکان پەرشوبڵاوبین لە بەغدا ئەوە لە کارەکانی رابردوو باشتر ناکەین".
س،ر

بیروڕا