کوردستانی
لەبارەی راگرتنی پرۆسەی خوێندنەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مەبەستیانە درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدەن ئاماژەی بەوەکرد بڕیاری کۆتاییش لای وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مەبەستیانە درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدەن ئاماژەی بەوەکرد بڕیاری کۆتاییش لای وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سیاسەتی وەزارەتەکەمان درێژەدانە بە خوێندن، بەڵام هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و بڕیاری کۆتایی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشبینی دەکەم لەم هەفتەیەدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کۆبوونەوە بکەن و ئەنجامەکان هەڵدەسەنگێنن، ئەگەر رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە وەک پێویست نەبوو ئەوا دەبێت هەفتانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن".
ئەمەش دوای ئەوەیە، دووبارە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا روو لەبەرزبوونەوەیە، بە تایبەت لە ئیدارەی راپەڕین کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەک بەرزبووەتەوە نەخۆشخانەکان شوێن نەماوە.
س،ر
ئەمەش دوای ئەوەیە، دووبارە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا روو لەبەرزبوونەوەیە، بە تایبەت لە ئیدارەی راپەڕین کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەک بەرزبووەتەوە نەخۆشخانەکان شوێن نەماوە.
س،ر
بیروڕا



