کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: ھیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ھاندەرمان بێت بۆ قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پیرۆزبایی لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان دەکات و رایگەیاند، هیوادارن ئەم یادە ببێتەهۆی هاندەری هەموو لایەک بۆ قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، پێکەوەژیان و کارکردنیان بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا رایگەیاند "یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکەم".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە، ھاندەرمان بێت بۆ برەودان بە بەھا باڵاو پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە کاری چاکەکاری و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی وپێکەوەژیان و کارکردنمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبونمان بەسەر کێشە و گیروگرفتەکان لە پێناو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان".
ساڵانە لە رۆژی 12 رەبیع الاول یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەكرێتەوە و بۆ ماوەی مانگێك لە مزگەوت و ماڵاندا ئەم یادە بە دابەشکردنی خواردن و خواردنەوە یاد دەکرێتەوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا