کوردستانی
هۆشدارییەکی تووند لە تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدی بەتاڵ نەماوە بۆ نەخۆش و دۆخی کۆرۆنا گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند "بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆداخڵکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان و سەنتەری کۆرۆنا لەقەڵادزێ".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و چەند بڕیارێک دەردەکات لەوانە: سەردانی نەخۆش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەدەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد" نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و رێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبوون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا، باسی لەوەشكردووە، پێویستە هەموو ئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستییەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکانبن".
ر. ر

بیروڕا