کوردستانی
یەکێتی ھەڵوێستی لەبارەی دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لە پێناوی بەدەستھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی دەستووردا ئێمە دەستپێشخەردەبین بۆ دانوستاندنەکانی یەکڕیزی و یەکبەرنامەیی کورد لە بەغدا".

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021 ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند "بەرنامەمان ھەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەکان بکەین بە تایبەت لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان و ئامانجمانە بە یەک دەنگ و یەک ریزی بچینە بەغدا".
ئەمین بابەشێخ ئەوەشی خستەڕوو "بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ئێمە دەستپێشخەریی خۆمان دەکەین و دەرگاشمان کراوەیە بۆ ھەر لایەنێک سەردانمان بکات".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا