کوردستانی

نۆ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نۆ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیادراوە ئەو کۆمپانیایانە هەڵبژێردرێن، کە نۆ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئاگاداری وەزارەتی کشتوکاڵ و پلاندانان بۆ کۆمپانیاکان تا پرۆپۆزەڵی خۆیان بنێرن وەک داواکاری بۆ دروستکردنی بەنداوەکان، کۆمپانیاکان هەڵدەبژێردرێن".

ئەوەشی خستووتەڕوو، دروستکردن و تەواوکردنی ئەم بەنداوانە هاوتەریبە لەگەڵ پرۆسەی هەڵسەنگاندنی داخوازیی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و بونیادنانی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی ئاودێری، بەتایبەتی بۆ نۆ بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی سیستمی (ppp) کە بۆ یەکەمجار لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە سەرپەرشتیدەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش  بڕی 126 ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوانە تەرخانکردووە.

پێشتر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بۆ تەواوكردن و دروستكردنی بەنداو داوای زیاتر لە 126 ملیار دیناریان كردووە و وتیشی، وەك قۆناغی یەكەم بڕی 16 ملیار دینار دابینكراوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan