کوردستانی

بۆیەکەم جار کوردێک دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆیەکەم جار کوردێک دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران
مەودا میدیا-

بۆ یەکەمجار لە ئێران کوردێک دەکرێت بە راوێژکاری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری پێکهاتە و کەمینە ئایینییەکان.

کوردێکی سونە مەزهەب بۆ یەکەم جار پۆستی راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران وەردەگرێت میدیای ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە کە "عەبدولسەلام کەریمی وەکو راوێژکاری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری پێکهاتە و کەمینە ئاینییەکان دیاریکراوە".

لە پەیامێکدا سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند" ئومێدەوارم مامۆستا عەبدولسەلام بتوانێت وەکو رابردووی بە باشی کارەکانی رابپەڕێنێت و سەرکەوتووبێت".

عەبدولسەلام کەریمی تەمەنی 54 ساڵە و لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، سێ پۆستی كارگێڕیی لە رۆژهەڵات هەبووە، کە لەهەریەکێکیاندا بۆ ماوەی پێنج ساڵ ماوەتەوە، لەوانەش پێشتر پێنج ساڵ قایمقامی شاری دیواندەرە، پێنج ساڵ بەرپرسی زانکۆکانی پەیام نوور لە مەریوان و سنە، پێنج ساڵ جێگری سەرۆکی پلاندانانی رێکخراوی پەروەردەی پارێزگای سنە و بەڕێوەبەری ناوەندی زانستی ئیسلامی ئیمام شافعی-ی سنە بووە.


ر. ر
Qaiwan
Qaiwan