کوردستانی
ئەو هەواڵەی هەمووان چاوەڕێیان دەکرد گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە و دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپیش دەکرێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە و دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپیش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رێککەوتنێکی نوێمان کردووە کە رۆژانە بڕی یەک ملیۆن و 80هەزار لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، هەروەها ئەو کێشەیەی بۆ پاڵاوگەی بازیانیش دروستبووبوو چارەسەرکراوە، بەمەش کێشەی بەنزین تارادەیەک چارەسەر دەبێت، بەڵام گرفتەکە بنبڕ نابێت و پێویستی بە پلانێکی ستراتیژییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە بە سێ قۆناخ نەوت بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەشبکرێت، لە قۆناخی یەکەمدا کە لەم رۆژنەدا دەستپێدەکات، 50 ملیۆن لیتر نەوت دەگەیێنینە گوندی ناوچە شاخاوییەکان، لە قۆناخی دووەمدا 50 ملیۆن لیتر بەسەر قەزا و ناحییەکاندا دابەشدەکەین و لە قۆناخی سێیەمیشدا 50 ملیۆن لیتری دیکە بەسەر شارە گەورەکاندا دابەشدەکەین".
سەبارەت بە کوالێتی و نرخی نەوتەکەش ئەوەی خستووتەڕوو "ئەو نەوتە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و کوالێتییەکی بەرزی دەبێت، حکومەتی عیراق لیتری بە 750دینار دەکڕێت و بە 400 دینار دەیفرۆشێتەوە بە هەرێمی کوردستان، ئێمەش تەنیا حەقی گواستنەوەکە دەخەینە سەر نەوتەکە کە چەند دینارێک دەبێت بۆ یەک لیتر و دابەشی دەکەین".
ر. ر
بیروڕا



