کوردستانی
سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار بەبڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەوە راگەیاند و دەشڵێت "تۆمەتبارەکان ویستویانە لەناو بازاڕی سەید سادق پارەکە ساخ بکەنەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەوە راگەیاند و دەشڵێت "تۆمەتبارەکان ویستویانە لەناو بازاڕی سەید سادق پارەکە ساخ بکەنەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "بەشی پۆلیسی سەید سادق ئاگادار كرایەوە لە دوو كەس لەناو بازڕی سەیدسادق كە گومان دەكرێت دراوی ساختەیان پێبێت، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی سەید سادق بنكەی پۆلیسی حەساری راسپارد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، هەمان رۆژ توانرا دوو كەسەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "توانراوە دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری كە سەرجەمیان ساختە بووە و ویستویانە لەناو بازاڕی قەزاكە ساغی بكەنەوە" .
ئاماژەی بەوەشکردووە "توانراوە دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری كە سەرجەمیان ساختە بووە و ویستویانە لەناو بازاڕی قەزاكە ساغی بكەنەوە" .
ئەوەشی خستووتەڕوو، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ه ، أ ، ع لەدایكبووی 2003 - ر ، ق ، س لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و هەركەسێكی دیکە لەم دۆسیەیە بەشداربێت دەستگیردەكرێت و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".
ر. ر
بیروڕا



