کوردستانی
سالار مەحمود: چوار ساڵی ئاییندە بۆ کورد سەخت دەبێت لە عیراقدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت چوار ساڵی ئاییندە بۆ کورد سەخت دەبێ لە عیراقدا، ئاماژەی بەوەشکردووە لە پۆست گرنگتر رێککەوتنە لەگەڵ لایەنی براوەی شیعە لەسەر وەرەقەی سیاسی.
سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پێشهاتە سیاسییەکانی دوای هەڵبژاردنی پێشوەخت وا دەردەخەن کە چوار ساڵی ئایندە بۆ کوردستانی عیراق سەخت دەبێت، پێویستە کورد بە وەرەقەی نیشتمانییەوە بەشداری لە حکومەتی تەوافقی عیراق بکات، لە پۆست گرنگتر رێکەوتنە لەگەڵ لایەنی براوەی شیعە لەسەر وەرەقەی سیاسی".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەوڵی لایەنە عیراقییەکان بە سوننە و شیعەوە بۆ پێداچوونەوەیە بە دەستووری هەمیشەیی، ئەم هەنگاوە بە زیان بۆ مافە دیموکراسی و نیشتمانیەکانی کورد لە کوردستانی عیراق تەواو دەبن، باشترە لایەنە کوردییەکان پێکەوە رێکبکەون و بەیەک تیم لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان بکەونە گفتوگۆ".
ئەوەشی خستتووەتەڕوو "63 کورسی نەکەمە نە زۆر بۆ کورد، لەوە گرنگتر وەک پێکهاتەی کورد بچنە ناو دانووستانەکانەوە, چوار ساڵی ئاییندە لە چوار ساڵی رابردوو زیاتر دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ دروست دەبێت لەلایەن وڵاتانی ناوچەییەوە, هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بە زیانی کورد تەواو دەبێت".
س،ر

بیروڕا