کوردستانی

وتەبێژی کۆمەڵ بۆ مەلا بەختیار و فازڵ میرانی: ئامۆژگاریتان دەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی کۆمەڵ بۆ مەلا بەختیار و فازڵ میرانی: ئامۆژگاریتان دەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی توند ئاراستەی مەلا بەختیار و فازڵ میرانی دەکات و دەڵێت "ئامۆژگاریتان دەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن"

محەمەد حەکیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆ شاندی پارتی و مەلا بەختیارەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "کاک مەلا بەختیار لە بری گاڵتەکردن بە کۆمەڵ خەمی حزبەکەی خۆت بخۆ".

ئەوەشی نووسیوە "کاک فازڵ میرانی، من وتەبێژی کۆمەڵم و ڕەئی جەنابی سەرۆک و ئەنجومەنی باڵای حزب رادەگەیەنم، لەنێو حزبێکی خواپەرست نەک شەخس پەرست".

وتویەتی "ئامۆژگاریتان دەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن، نەبادا باسی ھەندێک کەسی تر بکەن، دواتر قسەکان بگاتەوە جێی خۆیی و ژیانتان بکەوێتە مەترسییەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan