کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا مامۆستایەکی زانکۆ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا مامۆستایەکی زانکۆ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی سەرەکی چوارقوڕنە - هیزۆپ مامۆستایەکی زانکۆ گیانی لەدەستدا و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانیش برینداربوو.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی سەرەکی چوارقوڕنە - هیزۆپ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان ئۆتۆمبێلەکە کە جۆری نیسان فێرسایە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە بەو هۆکارەش وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنە و ناوی (ب، خ، م) لەدایکبووی ساڵی 1988 و پیشەی مامۆستای زانکۆیە و دانیشتووی گەڕەکی زانکۆی قەزای رانیەیە، هەروەها منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانیش بە ناوی (هـ، ح) برینداربووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشڪی دادوەری رانیە تەرمی ناوبراو رادەستی کەسوکاری کرایەوە
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە بە پێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ لێڪۆڵینەوە لە رووداوەڪە بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan