کوردستانی
ئەمڕۆ دادگایکردنی دوو زیندانیکراوی بادینان بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دادگایکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، ئەمە چەندین جارە دادگایکردنەکانیان بە بیانووی جۆراوجۆر دوادەخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 لە دادگای هەولێر هەردوو زیندانیکراوی بادینان بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دادگای دەکرێن، ئاسۆ هاشم پارێزەری بەدەل بەرواری رایگەیاندووە "ئەوە چەند جارێكە دادگا بێ هیچ بیانوویەكی یاسایی دادگاییكردنەکەی دوادەخات، ئەگەر ئەمجارە دادگاییەکە دوابخرێت لەبەردەم دادگا ماندەگرم".
جێگای ئاماژەیە، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دادگای دهۆك، لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی، سزای زیندانیی شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر ئومێد بەرۆشكیدا سەپاند.
س،ر

بیروڕا