کوردستانی

ئایا قوتابخانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە یان دادەخرێن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا قوتابخانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە یان دادەخرێن؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت مارەی تووشبوونی خوێندکار و مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن نەگەیشتووەتە ئاستێک مەترسیداربێت، ئاماژەی بەوەشکرد نابێت پەلە بکرێت لە بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان و کەمکردنەوەی دەوام.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نابێت پەلە بکرێت لە بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان و کەمکردنەوەی دەوام، چونکە دوو ساڵی رابردوو بەپێی پێویست دەوام نەکراوە".

باسی لەوەشکرد "لە قۆناغی یەکەمدا دەتوانرێت خۆپارێزییەکان توندتر بکرێنەوە لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خوێندکارانەوە، هەروەها ئەو خوێندکار و مامۆستایانەی تووشی کۆرۆنا دەبن بە زووی چارەسەر وەربگرن و گرنگە مامۆستایانیش ڤاکسین وەربگرن".

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەی تووشبوونی خوێندکار و مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن نەگەیشتووەتە ئاستێک مەترسیداربێت".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن و بڕیاری پێویست لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بدەن.

س،ر

Qaiwan
Qaiwan