کوردستانی

پارتی بەردەوامە لە سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی بەردەوامە لە سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سكرتێری مەکتەبی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی حزبی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی کرد.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان کەمێک پێش لە شاری هەولێر پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سكرتێری مەکتەبی پارتی.

هەروەها بڕیارە هەر ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 پارتی سەردانی حزبی  شیوعی‌ كوردستان بکات، وه‌ك به‌رپرسانی‌ پارتی ئاماژەی پێدەکەن "ئه‌و سه‌ردانانه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ یه‌كڕیزییه‌ بۆ به‌غدا".

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 شاندی پارتی لە شاری سلێمانی سەردانی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و حزبی‌ سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستانی کرد.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan