کوردستانی
وردەکاریی دادگایکردن و بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا دادگای هەولێر بڕیاری سزادانی هەردوو زیندانیانی بادینان مامۆستا بەدەل بەروراری و ئومێد بەرۆشکی دا بە یەک ساڵ زیندانی کردن، بەڵام بەهۆی هەژمارکردنی ماوەی راگرتنیان لە زیندان بڕیاری ئازادکردنیان درا، چونکە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە زینداندان.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 دواین دانیشتنی دادگایی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەچوو، مادەی دەستگیرکردنەکەیان لەلایەن دادگاوە لە مادەی یەکی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 بۆ مادەی 222 لە یاسای سزادانی عیراقی گۆڕا".
ئاماژەی بەوەشکرد "دادگا دوای وەرگرتنی وتەی تۆمەتباران و نوێنەری ئاسایش و وتەی داواکاری گشتی و یاداشتی تیمی پارێزەران بڕیاریدا بە سزادانیان بۆ ماوەی یەک ساڵ بەپێی مادەی 222 لە یاسای سزادانی عیراقی بۆ هەریەک لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی، هەروەها بڕیاردرا ماوەی راگیرانیان بۆ هەژمار بکرێت کە زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانان، چونکە ئەوان ساڵەکەیان تەواوکردووە بڕیاری ئازادکردنیان درا".
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار دادگایکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بە بیانووی جیاواز دواخرا، بەڵام ئەمڕۆ لە دوا دانیشتندا دادگا بڕیاری ئازادکردنی هەردووکیانی دا، بەڵام ئومێد بەرۆشکی بە تۆمەتی تەشهیرکردن سزای دوو ساڵی دیکەی لە دادگای دهۆک لەسەرە، بۆیە لە زینداندا دەمێنێتەوە.
س.ر

بیروڕا