کوردستانی
بەستنی ماسک کرا بە ناچاری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناسەرۆکایەتیی زانکۆی راپەڕین بڕیاریدا بەستنی ماسک لەو زانکۆیە ببێتە ناچاری و هەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارێک ماسک نەبەستێ رێگەی پێنادرێت بێتە ناو حەرەمی زانکۆ.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی زانکۆی راپەڕین رایگەیاند "بەھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین لەپێناو سەلامەتی ھەمووان بەستنی ماسک دەکاتە ناچاری".
زانکۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە "ھەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارێک ماسک نەبەستێت رێگەی پێنادرێت، بێتە ناو حەرەمی زانکۆ و ھۆڵەکانی وانە خوێندن".
س،ر
زانکۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە "ھەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارێک ماسک نەبەستێت رێگەی پێنادرێت، بێتە ناو حەرەمی زانکۆ و ھۆڵەکانی وانە خوێندن".
س،ر
بیروڕا



