عیراقی

بڕیارێکی حکومەتی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی حکومەتی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

هاتوچۆی عیراق رایدەگەیەنێت تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەموو عێراقدا یەکدەخرێتەوە و دەبێتە یەک شێوە، ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
  
عەمید حەیدەر کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی هاتوچۆی گشتیی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عیراقییەی راگەیاندووە "تابلۆی ئۆتۆمبێل سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان لە عیراق یەکدەخرێتەوە و دەبێتە یەک شێوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو پارێزگاکان ژمارەیەکیان دەبێت، تابلۆ نوێیەکان تایبەتمەندی جیهانی دەبێت و هاوشێوەی ئەو وڵاتانە دەبێت کە لەناو رێککەوتنی ڤییەنادان".

لەبارەی ئەوەی ئایا بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی هاتوچۆی گشتیی عیراق وتی "بەڵی ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".
  
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان