کوردستانی
مەلا بەختیار داوای لێبوردن لە سەرکردایەتیی کۆمەڵ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوە دەدات و داوای لێبورد لە سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عیراقدا ناکەین، لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا. بە ئاسایش لەکاتی باسکردنەکەدا، پێکەنین. بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەندە بەرۆشنی وتومە، کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعی داوە، خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ. لە قسەکانمدا نەبووە، وادیارە، هەندێك لە بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری لەبەر ئەو بارەدەرونیەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێ ناخۆش بووە و رەخنەیان لێگرتووین".
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا مەلا بەختیار وتویەتی "لێرەدا، بەش بە حاڵی خۆم، دەڵێم: ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم، دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە رای خۆمان وتووە".
س،ر

بیروڕا