کوردستانی
دادگای سلێمانی دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوندا رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی بڕیاریدا بەڕاگرتنی کارکردن لە بەنزینخانەی ناو پڕۆژەی شاری دایک بەهۆی نارەزایەتی بەشداربووانی ناو پڕۆژەکەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە رەمەزان نامق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەقی راگەیەندراوی دادگای لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە ناو پرۆژەی شاری دایک لە سلێمانین ناڕەزایەتی بەشداربووەکانی پرۆژەکەی لێکەوتەوە بەهۆی نزیکی لە یەکە نیشتەجێبووەکان، هەروەها بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ریژەی سەوزایی و رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ وەرنەگیرراوە و مۆڵەتی کارکردنی نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دادگا فەرمانی کرد بە راگرتنی کارکردن تێیدا و رێگەگرتن لە پڕکردنی خەزانەکانی بەنزینخانەکە ، ئەرکی پارێزگای سلێمانییە فەرمانەکە جێ بەجێ بکات".
ئەوەشی خستووتەڕوو "لەڕێگەی دادگای کارگێری سکاڵای یاسایییان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو فەرمانگە و فەرمانبەرانە کەهۆکار بوون بۆکارئاسانی لەدروستکرنی ئەم بەنزین خانەیە لەدەرەوەی یاساو رێنماییەکان".
ئەوەشی خستووتەڕوو "لەڕێگەی دادگای کارگێری سکاڵای یاسایییان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو فەرمانگە و فەرمانبەرانە کەهۆکار بوون بۆکارئاسانی لەدروستکرنی ئەم بەنزین خانەیە لەدەرەوەی یاساو رێنماییەکان".
ر. ر
بیروڕا