کوردستانی
نوێترین زانیاریی لەسەر دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە 25ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دەکرێت، بەڵام دیار نییە بە لێبڕین یان بێ لێبڕین دابەشدەکرێت، چونکە دڵنیانین بەغدا 200 ملیارەکە دەنێرێت بۆ هەرێم یان نا، ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش رایگەیەند، بە پێی یاسا دەبێت بەغدا تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە.
سێ مانگی رابردوو لێبڕینی مووچە لابرا و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بێ لێبڕین مووچەیان وەردەگرت، بۆ ئەم مانگەش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیایی راگەیاند، لە 25 مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام تا ئیستا دڵنیانین بەبێ لێبڕین دەبێت یان بە لێبڕینەوە"، هاوکات لەو بارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بە پێی یاسا دەبێت بەغدا تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە، هەربۆیە چاوەڕێدەکەین بۆ ئەم چەند مانگەش پارەکە بنێرێت".
پێشتریش مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مووچەی مانگانەی فەرمانبەران بە پێی ئەو داهاتە دابەش دەکەین کە لە بەردەستماندا دەبێت لەگەڵ ئەو 200 ملیار دینارەی لە بەغداوە بۆ هەرێم دەنێردرێت".
پێشتر بە بیانوی قەیرانی دارایی و کورتهێنان لە داهاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینەوە مووچەی دابەشدەکرد، بەڵام لە ماوەی سێ مانگی ربردوودا ئە لێبڕینە لابرا و مووچە بە فولی دابەشدەکرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە دیارنییە چۆن دابەشدەکرێت.
ر. ر

بیروڕا