کوردستانی
ئەم پارەیە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغدا پارەی بەشێکی دیکەی گەنمی جوتیارانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد کە قۆناغی پێنجەمی دابەشکردنی پارەی جوتیارانە و بڕەکەی دوو ملیار و 67 ملیۆن دینارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە رایگەیاندووە، چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتووە و لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت.
بڕی پارەکە بۆ هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە ( ملیارێک و 190 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی، 762 ملیۆن دینار بۆ هەولێر و 115 ملیۆن دینار بۆ دهۆک ).
ئەوە لە کاتێکدایە مانگی رابردوش بەغدا بەشی چوارەمی شایستەی دارایی جوتیارانی رەوانەکرد، کۆی گشتیی ئەو پارەیەی تائێستا لەلایەن عیراقەوە بۆ کوردستان نێردراوە زیاتر لە 19 ملیار دینارە، ئەو گەنمەی کە جوتیارانی هەرێمی کوردستان رادەستی حکومەتی عیراقیان کردووە، بایی نزیکەی 65 ملیار دینار بووە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا