کوردستانی

هۆشدارییەک لە بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، زۆرینەی ئەو کەسانەی لە راپەڕین بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەنجن و بەشێکی زۆریان تەمەنیان لەخوار 35 ساڵییەوەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 سەباح هەورامی, بەڕێوەبەری گشتیی تەندورستیی سلێمانی رایگەیاند "بە گوێرەی داتای نەخۆشخانەکانی راپەڕین و ئەو تووشبووانەش کە لەو دەڤەرەوە بۆ سلێمانی گواستراونەتەوە، زۆرینەی ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە گەنجن و بەشێکی زۆریان تەمەنیان لەخوار 35 ساڵییەوەیە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە تاوەکو ئێستا لە نەخۆشخانەکان داخڵ نەکراون بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە بچن".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan