کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ: بە نرخێکی گونجاو هێلکە بۆ هاوڵاتییان دابیندەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کشتوکاڵ: بە نرخێکی گونجاو هێلکە بۆ هاوڵاتییان دابیندەکەین
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە لە رێگەی لیژنەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵەوە هێلکە بە کوالێتییەکی باش و گونجاو بۆ هاوڵاتییان دابینبکرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە کۆبووەتەوە و ئامانج لەو کۆبوونەوەیە بەدواداچوونە لە گرانبوونی نرخی هێلکە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە لە رێگەی لیژنەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر میکانیزمێکی دروست بگیرێتەبەر بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی هێلکە بە کوالێتییەکی باش و گونجاو بۆ هاوڵاتییان.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەکە نرخی هێلکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت "بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ هاوردەکردنی سۆیا و پرۆتین و کەمکردنەوەی کرێی کارەبا بۆ خاوەن پڕۆژەکان دەرکردووە تا نرخەکە ئاسایی ببێتەوە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan