عیراقی

بەغدا؛ بەهۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکەوە دوو کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا؛ بەهۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکەوە دوو کەس برینداربوون
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە لە بەغدا بەهۆی لێکخشانی تانکی بەنزینی ماتوڕسکیل و بوتڵێک غازەوە تەقینەوەیەک روویداوە و دوو کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە يەحيا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، لە ناوچەی کەسرە لە بەغدای پایتەختی عیراق بەهۆی لێکخشانی تانکی بەنزینی ماتوڕسکیل و بوتڵێک غازەوە تەقینەوەیەک روویداوە، وتیشی، رووداوەکە رووداوێکی ئاساییە و دورە لەو دەنگۆیانە کە گوایە تەقینەوەی تیرۆرستی بووە.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال