کوردستانی
د. دیار ئیبراهیم: هەرگیز دۆخی هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی راپەڕین لەمە خراپتر نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت لە سنووری ئیدارەی راپەڕین یەکەمجارە ئێمە بگەینە حاڵەتێک کە (بێدی ئۆکسجین) لە نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەمێنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە هەرگیز دۆخی هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی راپەڕین لەمە خراپتر نابێت، حکومەت و وەزارەتی تەندروستیش وەڵاممان نادەنەوە.

د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "لە سنووری ئیدارەی راپەڕین یەکەمجارە ئێمە بگەینە حاڵەتێک کە (بێدی ئۆکسجین) لە نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەمێنێت، رێژەی تووشبوون لەچاو ماوەکانی رابردوو لەکاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو هێندە زیاترە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشتر دەرمانمان بۆ چوار مانگ کڕیبوو، بەڵام لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو هەموویمان سەرفکردووە و لەئێستادا چەندین دەرمانی پێویستیمان نەماوە و لێمان بڕاوە، هەروەها لەماوەی نۆ رۆژدا پێنج هەزار بوتڵ ئۆکسجینمان سەرفکردووە، بە تەنها لە دوێنێشدا هەزار بوتڵمان سەرفکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو " لەسەر پێداویستی ئۆکسجین و دەرمان بۆ سنووری ئیدارەی راپەڕین چەندین جار پەیوەندیمان کردووە بە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام بەداخەوە وەڵاممان نادەنەوە".
س،ر
بیروڕا