گێتی

تەقینەوەیەکی بەهێز دیمەشقی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەکی بەهێز دیمەشقی هەژاند
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشقی پایتەختی سوریا روویدا کە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازی سەر بە سوپای سوریای کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئاژانسی سانای فەرمی سوریا بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 دوو بۆمبی چێندراو لەسەر پردی سەرۆک  لە شاری دیمەشق بە  ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازی سەر بە سوپای سوریادا تەقییەوە، لەئەنجامدا چەند سەربازێک کوژراون و برینداربوون.

هەروەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێکردووە، سێیەم بۆمبی چێندراو لەلایەن تیمێکی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی بۆمب پوچەڵکراوەتەوە لە هەمان شوێن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان