کوردستانی
رووداوێکی تەقەکردن روویدا و کەسێک برینداربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی راپەڕینی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە لە بەردەم نانەواخانەیەکدا دوو هاوڵاتی دەبێتە دەمەقاڵێیان و یەکێکیان بە فیشەک ئەوی دیکە بریندار دەکات، وەک پۆلیس ئاماژەی پێدەکات تائێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 لە گەڕەکی راپەڕینی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە لە بەردەم نانەواخانەیەکدا دوو هاوڵاتی دەبێتە دەمەقاڵێیان و یەکێکیان تەقە دەکات بە فیشەک ئەوی دیکە بریندار دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە و هێزەکانمان سەرقاڵی دەستگیرکردنی، بۆیە هۆکاری رووداوەکە نازانرێت لەسەر سەرەی نان بووە یان کێشەیەکی دیکە هەبووە لەنێوان ئەو دوو کەسە، بەڵام رووداوەکە هیچ پەیوەندی بە خاوەنی نانەواخانەکەوە نییە".
وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین وتی "ئەو کەسەی بریندار بووە ناوی (ب، ع، م) و تەمەنی 26 ساڵە و لە رەگەزی نێرە و فیشەکەکە بەر لای راستی سکی کەوتووە، لەئێستادا لە هۆڵی نەشتەرگەرییە، هەروەها لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە".
س،ر

بیروڕا