کوردستانی
وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە 11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو خانەنشینانە کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە رێکەوتی 2021/8/1 مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر بۆ خەرج کراوە".
س،ر
بیروڕا