کوردستانی
شارەوانی ئاگاداریی سەرجەم کاندیدان دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نزیکەی دوو هەفتەیە پرۆسەی بانگەشە و هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە، بەڵام تائێستاش پۆستەری بەشێک لە کاندیدەکان لە کۆڵان و شەقامەکاندا ماون، شارەوانیی سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەگەر لەو ماوەیەی بۆ کاندیدەکان دیاریکراوە پۆستەرەکانیان لانەبن ئەوا شارەوانی خۆی لای دەبات، بەڵام دەبێت کاندیدەکە تێکچووەکەی بدات.
زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی رێنماییەکانی شارەوانی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن یەک مانگ لە بەردەم کاندیدەکاندایە بۆ لێکردنەوەی ئەو وێنە و دروشمانەی کە هەڵیانواسیوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر دوای ئەو مانگە هەر کاندیدێک پابەند نەبێت بە لێکردنەوەی پۆستەرەکانی، ئەوا شاروانی خۆی هەڵدەستێت بە لێکردنەوەی ئەو وێنە و دروشمانە، بەڵام بڕی تێچوونەکەی لە کاندیدەکە وەردەگیرێتەوە".
رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەڕێوەچوو، هەروەها رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021یش پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو، ماوەی 10 رۆژیش بەسەر کۆتایی هاتنی هەڵبژاردندا تێپەڕیووە و بەشێک لە کاندیدەکان پۆستەرەکانیان لابردووە، بەڵام بەشێکی دیکەیان هێشتا پۆستەرەکانیان لانەبردووە.
س،ر

بیروڕا