کوردستانی
چەند بڕیارێکی نوێ لە بارەی خانووی زیادەڕۆییەوە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 تشرینی یەکەمی 2021, لە دیوانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی بازیان و بەکرەجۆ و تانجەرۆ و لیژنەی یاسایی قایمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی لە سنوری قایمقامیەتی سلێمانی گفتووگۆی لە بارەوەکرا.
دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی قایمقامی سلێمانی رایگەیاند "بەپێی یاسای ژمارە 3 ھەموارکراوی ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی زیادەڕۆیی، قایمقامییەتی سلێمانی بە ھەماھەنگی شارەوانیی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست بەکاردەبن بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و بەشێوەیەکی یاسای و بەپشت بەستن بە یاساکە ھەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی دەنێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕەچاوگرتنی یاساکە رێگری تەواو لە ھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکەن و چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاساکە وەک خۆی بەسەر ھەموواندا جێبەجێ دەکەن، بەپێی یاسا ھەموارکراوەکە ئەو خانووە نیشتەجێ بوانەی بەر لە 31-12-2020 بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستکراوە بە بڕێک پارە تاپۆدەکرێن و دەکرێن بە ناویانەوە".
وتیشی "ئەو خانووانەش دەکەونە سنووری خزمەتگوزاری بە پارچەیەک زەوی قەرەبوو دەکرێنەوە و ئەو خانووانەش دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت ئەو رێنماییانە نایانگرێتەوە و بەپێی یاساکەش ھەر خانوویەک لە دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت نایاساییە و قەرەبووش نایانگرێتەوە و لەمەودواش رێگری لەھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکرێت".
س،ر

بیروڕا