کوردستانی

د. سامان بەرزنجی: دەمانەوێت بگەینە ئەو بڕیارەی كوتان بە ڤاكسین بكەینە مەرج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. سامان بەرزنجی: دەمانەوێت بگەینە ئەو بڕیارەی كوتان بە ڤاكسین بكەینە مەرج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دەمانەوێت بگەینە ئەو بڕیارەی كوتان بە ڤاكسین بكەینە مەرج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، ئاماژەی بەوەشکرد ژمارەی بنكەكانی پێدانی پێكوتە زیادیان كردووە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "دەمانەوێت بگەینە ئەو بڕیارەی كوتان بە ڤاكسین بكەینە مەرج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ دەوامكردنیان لە دامودەزگاكانی حکومەتدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەی بنكەكانی پێدانی پێكوتە زیادیان كردووە، بۆیە فشار لەسەر بنكەكان نەماوە و هەر كەسێك بیەوێت، دەتوانێت راستەوخۆ سەردان بكات و دەستبەجێ ڤاكسین وەردەگرێت و ناویشی دەخرێتە ناو سیستمی ئەلیكترۆنی".

لەبارەی راگەیاندنی کەرەنتینە و داخستنی قوتابخانەکان وەزیری تەندروستی وتی "لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا باسی كەرەنتینە و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان لە ئارادا نییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan