کوردستانی
موراد قەرەیلان: تورکیا بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا گازی کیمیایی لەدژی گەریلا بەکاردەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، تورکیا بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا گازی کیمیایی لەدژی گەریلا بەکاردەهێنێت، داواش لە دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەكات لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکەن بۆ دڵنیابوونەوە.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، تورکیا بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا گازی کیمیایی لەدژی گەریلا بەکاردەهێنێت، داواش لە دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەكات لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکەن بۆ دڵنیابوونەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی مەدیا نیوز موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند "هیچ گومانی تێدا نییە دەوڵەتی تورکیا لە باشوری کوردستان لە دژی گەریلا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، لەبارەی ئەمەشەوە هەپەگە چەندین جار راگەیەندراوی بڵاوکردەوە، بەڵگە هەیە، دیمەن هەیە، لە دیمەنەکاندا دیارە، بەتایبەت هەندێک لەو دیمەنانە لەناو تونێلەکاندا تۆمارکراون، دیمەنی دەرەوەی تونێلەکانیش هەن، هەندێک ئامێریش هەن کە جەخت لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی دەکەنەوە".
قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکردووە "هێزەکانمان لە گردی سوور کشاونەتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هێشتا نەیتوانیوە بچێتە ئەو گردە، تەرمی هەڤاڵەکانمان هێشتا لەناو تونێلدان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن بچنە ئەو تونێلە و سەیربکەن بزانن ئایا چەکی کیمیایی بەکارهاتووە یان نا".
ئەوەشی خستەڕوو "توركیا یاسای نێودەوڵەتیی شەڕ پێشێلدەکات و تاوان ئەنجامدەدات، پێویستە دامودەزگاکانی بەرپرس چاویان لە ئاست ئەم تاوانە دانەخەن و دەستوەردان بکەن، ئەگەر بێن لێکۆڵینەوە بکەن ئەوا شاهیدی دەدەن، وتیشی، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورکیا ئەندامی ناتۆیە، پێشتریش وتیان رژێمی سوریا لەبەرامبەر هێزە چەکدارەکانی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە هەموو جیهان هەڵسایە سەرپێ، فەرمانیان بە سوریا کرد، دەستوەردانیان کرد و هێرشیان کرد".
ر. ر
بیروڕا



