کوردستانی

ماوەی مانگێکە 40 کۆچبەری کورد لە لایەن گروپێک میلیشیای لیبیاوە دەستبەسەر کراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی مانگێکە 40 کۆچبەری کورد لە لایەن گروپێک میلیشیای لیبیاوە دەستبەسەر کراون
مەودا میدیا-

نزیکەی مانگێک دەبێت 40 کۆچبەری کورد لە لیبیا گیریان خواردووە و دەستبەسەرن، سەرۆکی دەزگای لوتکەش دەڵێت "هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ ئازادکردن و گێڕانەوەیان بۆ کوردستان".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 ئارى جەلال ،سەرۆکى دەزگاى لوتکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەو کۆچبەرانە بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو کۆچبەرانە نزیکەى مانگێکە لەلایەن هێزەکانى سەربە خەلیفە حەفتەرەوە لەشارى بەنغازى لیبیا دەستگیرکراون، بەڵام بارودۆخیان باشە و لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بیانگێڕینەوە بۆ کوردستان.
 
ئاماژەی بەوەشکرد "هەوڵەکانمان بۆئازادکردنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان چڕکردوەتەوە بە هاوکارى لایەنە پەیویەندیدارەکان، بەڵام تائێستا دەرئەنجامێکى ئەوتۆى نەبووە، چونکە ئەو کۆچبەرانە بە نایاسایى چونەتە ناو خاکى لیبیاوە و لەلایەن هێزێکى میلشاییەوە دەستگیرکراون نەک هێزى فەرمى حکومەت، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئازادکردنیان بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتى دەرەوە و کۆچ و کۆچبەرانى عیراق و باڵیۆزى عیراق لە لیبیا و چەند لایەنێکى دیکە لە پەیوەندیداین".
 
سەبارەت بەدۆخى ئێستاى ئەو پەنابەرانە، سەرۆکى دەزگاى لوتکە رایگەیاند، بەر لە (24) کاتژمێر گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکى باشتر لەو شوێنەى پێشویان و ئێستا لە جێگایەکى تەندروستدان.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan