کوردستانی

مامۆستا بەدەل بەرواری ئازادکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستا بەدەل بەرواری ئازادکرا
مەودا میدیا-

یەکێک لە پارێزەرانی خۆبەخشی کەیسی گیراوانی بادینان رایگەیاند، مامۆستا بەدەل بەروارى ئازادکرا و لە ئێستادا لە رێگەى گەڕانەوەیە بۆ پارێزگاى دهۆک و گەڕانەوە بۆ ناو کەسوکارەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 رێڤینگ یاسین، یەکێک لە پارێزەرانی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی کەسی گیراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستا بەدەل بەرواری ئازادکراوە و لە ئێستادا لەرێگەى گەڕانەوەیە بۆ پارێزگاى دهۆک و گەڕانەوەى بۆ ماڵى خۆى و شادبوونەوەی بە خێزانەکەی".

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە بەشدار چاوشین، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمە کۆتا دادگایی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بوو و لە دادگاییەکەدا سزاکانیان سوککرا و ئازاد دەکرێن.

11 مانگ پێش ئێستا ئەو چالاکوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دھۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan